سنە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی هاروون سەلیمی
20:10 - 5 خەزەڵوەر 2724
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هاروون ڕەشیدی" خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و تاکوو ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەلگەی یاسایی لە یەکێک لە شەقامەکانی سنەدا ئەم هاووڵاتییە ٣٣ ساڵەیان دەسبەسەر کردووە.
سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا وتی: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی هاروون ڕەشیدی بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لەشوێنی ڕاگیران و دۆخی ناوبراو بێ ئاکام بووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی هاروون سەلیمی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.