کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود کوژرا

01:24 - 12 رەزبەر 2724

شەوی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "تارق نەزەری" کوڕی مەلا حاتەم بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم کۆڵبەرە بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت بەسەختی بریندار بووە و بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی پاوە کراوە و تاکوو ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

تارق نەزەری خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی و دانیشتووی جوانڕۆ بووە.