کرماشان؛ مێهرشاد ئەڵماسی بە تەقەی هێزەکانی پۆلیس کوژرا

23:08 - 21 رەزبەر 2724

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣، لاوێکی کورد بە ناوی "مێهرشاد ئەڵماسی" تەمەن ٢٠ ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی "ئاناهیتا"ی کرماشان، بە تەقەی هەڕەمەکیی هێزەکانی پۆلیس کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم لاوە کوردە لە گۆڕەپانی تاقوەسانی کرماشان لەکاتێکدا لەسەر ماتۆڕ بووە، هێزەکانی گەشتی پۆلیس دوای کەتوون و ناوبراو لە ترسی ئەوەی کە نەکا دەست بەسەر ماتۆڕەکەیدا بگرن خەریکی هەڵهاتن بووە کە هێزەکانی پۆلیس تەقەیان لێ کردووە و بە هۆی ئەوەی کە فیشەک لە پشتەوە لێی داوە دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ناوەندە ئەمنییەتییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەم لاوە کوردە کردووە کە لە ڕاگەیاندنی هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان خۆ ببوێرن.

تەرمی مێهرشاد ئەڵماسی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣٣، لە پزیشکی دادوەریی کرماشاندا ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا و ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەی لە زێدی خۆی واتە لە گۆڕستانی گوندی "مەحموودئاباد" سەر بە ناوچەی ناوده‌روه‌ن بەڕێوە چوو.