سنە؛ گۆران خودامورادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

20:11 - 19 رەزبەر 2724

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "گۆران خودامورادی"، خەڵکی گوندی شیان و دانیشتووی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی پشکنینی ماڵی ناوبراودا، هەندێ کەلوپەلی تاکەکەسیی گۆران لەوانە مۆبایلەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.