مەریوان؛ ئومید فەرەجی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:37 - 10 رەزبەر 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید فەرەجی" تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتییەوە بۆ بەندیخانەی مەریوان ڕاگوێزرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کرد و دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتووە.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.