بەندیخانەی سنە؛ بەردەوامیی بێبەریبوونی مەحموود سادقی لە مافی مورەخەسی

23:43 - 8 رەزبەر 2724

مەحموود سادقی، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی کامێران سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ساڵ لە کاتی دەسبەسەرکران، هەروا لە مافی مورەخەسی بێبەری کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەرپرسانی بەندیخانەی سنە چەندین جار دژایەتییان لەگەڵ داواکاریی ئەم بەندکراوە سیاسییە بۆ وەرگرتنی مورەخەسی دژایەتییان کردووە و تەنانەت هەندێ جاریش ناوبراو لە مافی چاوپێکەوتن بێبەری کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ناوەندە ئەمنییەتی و دادوەرییەکانی سنە دژایەتییان لەگەڵ ئازادیی مەحموود سادقی بە پێبەندی ئێلێکترۆنیکی و ڕاگواستنی بۆ بەندیخانەی کامێران کردووە.

ئەم بەندکراوە سیاسییە ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٨ لەلایەن لقی یەکی دادگای کەیفەری یەکی پارێزگای سنەوە بە تۆمەتی هاوکاری لە کوشتن و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە سێ ساڵ بەندکرانی داسەپاو سزا درابوو.

هەروەها ڕەشەمەی ١٣٩٨، لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی" ئەم بندکراوە سیاسییە کوردەی بە تۆمەتی "هاوکاری لە بەغی" بە ٢٥ ساڵ بەندکرانی تەعزیری سزا دابوو.

مەحموود سادقی، ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٩٥ بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەیەکی چەند مانگە ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرابوو.