بەندیخانەی ورمێ؛ نایب حاجیزادە نێردرایە مورەخەسی

11:47 - 4 رەزبەر 2724

ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣، نایب حاجیزادە، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی ورمێ، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارەوە نێردرایە مورەخەسی.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە سیاسییە تەمەن ٤٦ ساڵە بە دانانی بارمتە و بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ نێردراوەتە موەخەسی.

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ئەم بەندکراوە سیاسییە کورد پاش نەشتەرگەری بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گەڕێندرایەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی ڕەشەمە، نایب حاجیزادە، پاش دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی، مورەخەسیی دەرمانیی پێ دراوە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٩، ئەم بەندکراوە سیاسییە بە هۆی هەبوونی پلاتین لە لاقیدا لە نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی بەندیخانە نەشتەرگەریی بۆ کرا و پلاتینەکە لە لاقی دەرهێنرا.

نایب حاجیزادە، کوڕی مەدەنی، خەڵکی گوندی "یەنگیجە"، سەر بە ورمێ، ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٨ بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕۆژی ٢٧ی ڕەزبەری هەمان ساڵ پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی ڕەانەی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ کرا.

ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردە لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێوە، بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران و چالاکیی تەبلیغی دژی نیزام"، بە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری سزا درا کە ئەم سزایە بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ سزای تەعزیری گۆڕدرا.