دیواندەره؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

22:48 - 29 خەرمانان 2724

 ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خەلیل ئەسغەری" کوڕی نامیق خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی خەلیل ئەسغەری زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.