دەسبەسەرکرانی پووریا حوسێنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە دیواندەرە

22:43 - 29 خەرمانان 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پووریا حوسینی" خەڵکی گوندی "ڕەشیدئاوا" سەر بە شاری دیواندەرە 
لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنیەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە ئەم لاوە تەمەن ١٨ ساڵەیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی پووریا حوسێنی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خەلیل ئەسغەری" کوڕی نامیق خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.