پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی سەعدوون شەریفی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

20:14 - 16 خەرمانان 2724

شەوی چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەعدوون شەریفی" کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی "گرداسێ" سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ٢٣ی شەو، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان  دەستیان بەسەر مۆبایلی سەعدوون شەریفیدا گرتووە و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکیک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراورکان دژی سەعدوون شەریفی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.