مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی سیاوەش سوڵتانی، کوڕی کوبرا شێخە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

12:35 - 13 خەرمانان 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، سیاوەش سوڵتانی، کوڕی کوبرا شێخە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی سیاوەش سوڵتانی و بە توندوتیژییەوە ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ڕۆژی ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، کوبرا شێخەی تەمەن ٥٩ ساڵ و خەڵكی مەهاباد، لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی پاش بەخاکسپاردنی سمکۆ مەولوودی یەکێک لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا. فیشەکی جەنگی قوڕگی کوبرا شێخەی پێکابوو.