شنۆ؛ ئیدریس کارساز بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

18:41 - 31 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ئیدریس کارساز، هاووڵاتیی تەمەن ٥٥ ساڵی خەڵکی شنۆ، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ئیدریس کارساز سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزرابوو.

هەتا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئیدریس کارساز زانیارییەک دەست نەکەوتووە.