جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی میاندواو

18:36 - 31 گەلاوێژ 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "محەممەد داغستانی" دانیشتووی شارەکی "ویلاشار"ی ورمێ لە بەندیخانەی میاندواو جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتەکانی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درا.

محەممەد داغستانی کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی "هەکی" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێیە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.