عەبدوڵڵا شەریفزادە، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز بە ١٠ مانگ بەندکران سزا درا

01:29 - 29 گەلاوێژ 2724

عەبدوڵڵا شەریفزادە، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز، بە بێ بوونی خۆی لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "جەواد مستەفایی" بە ١٠ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەم شاخەوانەی بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی ئیتلاعات سەبارەت بە "پڕوپاگەندە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە قازانجی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ڕۆژی ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ بەڕێوە چووە و دواتر بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: دادگا حوکمی دەسبەسەرکردنی عەبدوڵڵا شەریفزادەی بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی دەرکردووە.

عەبدوڵڵا شەریفزادە، زستانی ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش ڕۆژێک دەسبەسەرکران بە کەفالەت و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.