کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا

01:05 - 12 گەلاوێژ 2724

شەوی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ناسر عوسمانی"، تەمەن ٤٢ ساڵ و کوڕی قادر، خەڵکی شاری ڕەبەتی سەردەشت، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ بانە گوازراوەتەوە و تاکوو ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

ئەم کۆڵبەرە خێزاندار بووە و منداڵێکی هەبووە.

هەر لەم پێوەندییەدا، شەوی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەسعەد ئەفرەنجە" خەڵکی گوندی "سیاناو" سەر بە شاری مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.