سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی سەبزوار جێبەجێ کرا

23:21 - 24 گەلاوێژ 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "ڕەزا زەردکووهی" خەڵکی گوندی "زەردکووهی" سەر بە شاری داوزەن لە بەندیخانەی سەبزوار جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە تەمەن ٣١ ساڵە، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدان، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.

ڕەزا زەردکووهی پێشتر بە تۆمەتەکانی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمی و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.