برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە بانە

15:53 - 19 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "ڕزگار خەلەکانی" خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

ڕزگار خەلەکانی خێزاندارە و منداڵێکی هەیە.