سەوڵاوا؛ دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

21:52 - 6 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی یەکشەممە، ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حوسێن ئاداک" و "نەزیر ئاداک" خەڵکی گوندی "ژیوار" سەر بە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردوون و بۆ شوێنیکی نادیاریان ڕاگواستوون.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.