دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە نەغەدە

00:35 - 2 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی دووشەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕامین زلە" کوڕی کەماڵ، خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ڕامین زلە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.