برینداربوونی منداڵێکی کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری سەردەشت

17:05 - 15 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، منداڵێکی کۆڵبەر بە ناوی "محەممەد ئالی" تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "دۆڵەتوو" سەر بە سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری سەردەشت بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ هۆشداریدان و ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم منداڵە کۆڵبەرە لە پشتەوە پێکراوە و فیشەک پاش ئەوەی کە بەر جەرگی کەتووە لە سکییەوە دەرهاتووە.

ئەم کۆڵبەرە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ورمێ کراوە.