هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری شنۆ بریندار کرا

22:33 - 13 جۆزەردان 2724

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدعەلی شیرۆ" تەمەن ٤٣ ساڵ و کوڕی محەممەدئەمین، خەڵکی گوندی "زمێ" سەر بە شاری شنۆ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیای بەهاری چووەتە بەرزاییەکانی شنۆ کە هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لێ کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە کوردە لەم ڕووداوەدا لاق و سینگی بریندار بووە و بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەی ورمێ ڕاگوێزراوە.

ئەم هاووڵاتییە خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.