سایین قەڵا؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

20:45 - 2 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارام ئۆستادی"، خەڵکی شاری سایین قەڵا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: بەدواداچوونی بنەماڵەی ئۆستادی بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ‌ئاکام بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئارام ئۆستادی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.