کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "تەتە"ی هەورامان

15:40 - 1 پووشپەڕ 2724

شەوی پێنجشەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەرکان باڵواسە" خەڵکی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "تەتە"ی هەورامان گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم کۆڵبەرە هیچ چەشنە کاڵایەکی قاچاخی پێ نەبووە و هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لێ کردووە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان ڕاگوێزراوە و ڕۆژی هەینی یەکی پووشپەڕی ١٤٠٣ لە زێدی خۆی بە خاک سپێردراوە.

ئەرکان باڵواسە تەمەن ٢٩ ساڵ، کوڕی محەممەد، خەڵکی "جەلەلە" سەر بە بەشی سەرشیوی مەریوانە.