بۆکان؛ جەعفەر ئەمینی، چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

21:29 - 30 جۆزەردان 2724

ڕۆژی شەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣، جەعفەر (دارا) ئەمینی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەمینی بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام بووە.

ئەم چالاکە مەدەنییە لە ڕۆژی ٢٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٦دا لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی بۆکان بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە هێرشی ئەرتەشی تورکیە بۆ سەر شاری عەفرین لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو.

ناوبراو ڕۆژی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازاد کرابوو.

جەعفەر (دارا) ئەمینی جۆزەردانی ١٣٩٧ لەلایەن دادگای ئینقلابی ورمێوەبە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ٦ مانگ بەندکران سزا درابوو.