سەردەشت؛ ڕەحیم ئیبراهیمی، کاسبکاری کورد بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکان و کەوتنە نێو ڕووبار گیانی لەدەست دا

13:27 - 13 جۆزەردان 2724

کاسبکارێکی کورد بە ناوی "ڕەحیم ئیبراهیمی" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "وەڵیو" سەر بە شاری سەردەشت لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و کەوتنە نێو ڕووبار گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم کاسبکارە کوردە دوو ڕۆژ پێش (١٠ی  جۆزەردان) لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت لە قەندیل تووشی ئەم ڕووداوە بووە و تەرمەکەی ڕۆژی شەممە ١٢ی جۆزەردان لە نزیک شوێنی پەروەردەکردنی ماسیی "خدراوە" لەلایەن خەڵکەوە دۆزراوەتەوە.

 ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند تەرمی ئەم کاسبکارە کوردە ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی سەردەشت کراوە و پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

ڕەحیم ئیبراهیمی خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.