پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی سەلاح سوڵتانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

11:19 - 3 جۆزەردان 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح سوڵتانی"، خەڵکی گوندی "سەروکانی"سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان کاتژمێر ٣ی نیوەشەو بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سەلاح سوڵتانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.