سزای لەسێدارەدرانی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئیلام جێبەجێ کرا

18:19 - 26 بانەمەڕ 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی "ڕەزا غوڵامحوسێنی" خەڵکی گوندی "بان زیارەت" و "فەڕۆخ خان محەممەدی"، خەڵكی گوندی "گوڵزار حەداد" سەر بە بەشی چەوار لە پارێزگای ئیلام، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەزا غوڵامحوسێنی ساڵی ١٤٠٢ و فەڕۆخ خان محەممەدی ١٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوون.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم دوو بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: فەڕۆخ خان محەممەدی و ڕەزا غوڵامحوسێنی