محەممەد مورادی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

18:47 - 25 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد مورادی"، خەڵكی گوندی "بێکۆس" سەر بە شاری پیرانشار بە بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ماڵەکەی خۆیدا و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم  هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.