سایین قەڵا؛ دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی تر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سالار بەیگی"، "عەلی شیری" و "ناسر مورادی" خەڵکی گوندی "قوزڵووی ئەفشار" سەر بە شاری سایین قەڵا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە ئەم سێ هاووڵاتییەیان لە ماڵی خۆیاندا دەسبەسەر کردوون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی "عوسمان عەباسی"، "ڕەحمان خوسرەوی''، "هێمن عەلیزادە" و "شەهرام سوڵتانی" خەڵکی گوندی "حاجیاوا" سەر بە شاری سایین قەڵا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: عەلی شیری و سالار بەیگی