بۆکان؛ هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

10:13 - 21 بانەمەڕ 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هێمن ئیبراهیم حەمزە" خەڵکی گوندی "قەرەگۆل" سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار  ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور، برای محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.