مەریوان؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد

23:34 - 16 بانەمەڕ 2724

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک حەفتە لە دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «ستار کیانی»  کوڕی سەعید خەڵکی گوندی تازاوای سۆفی بلە، سەر بە بەشی سەرشیوی مەریوان سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو سەردانی ناوەندە ئەمنیتییەکانیان کردووە بەڵام لە دانەوەی وڵامێکی ڕوون بە بنەماڵەکان خۆیان بواردووە.

 ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی ستار کیانی تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ستار کیانی ڕۆژی شەممە ٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

 هەتا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە مەریوانییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.