ئاریان مەمەندی کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ چاوێکی خۆی لە دەست دا

23:28 - 16 بانەمەڕ 2724

ئاریان مەمەندی، کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت دوابەدوای برینداربوونی چاوەکانی لە ئاکامی تەقەی فیشەکی ساچمەیی هێزە نیزامییەکان چاوێکی خۆی لەدەست دا.

بە وتە سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا ئەم کۆڵبەرە مێرمنداڵە پاش برینداربوون بۆ نەخۆشخانەی تایبەتی چاو لە تەورێز ڕاگوێزراوە و تاکو ئێستا بەمەبەستی درێژەدان بە پرۆسەی چارەسەرکردنی لەم نەخۆشخانەیە خەوێندراوە.

ڕۆژی هەینی ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣ لە ناوچەی سنووری ساوان سەر بە شاری سەردەشت ئاریان مەمەندی کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ بە فیشەکی ساچمەیی هێزە نیزامییەکان هەر دوو چاوی بە سەختی بریندار بوون .