بانه؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

00:51 - 9 جۆزەردان 2724

ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "سینا رەسووڵزادە" بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری "سەرتەزێن"ی بانە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی بانە ڕاگوێزراوە.

سینا ڕەسووڵزادە تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی نەڵاسی سەردەشتە.