کوژران و برینداربوونی ٦ کۆڵبەر بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "ژاڵانە" لە هەورامان
22:08 - 9 خاکەلێوه 2724
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "شۆڕش شوکری"، خەڵکی گوندی "ئاڵمانە" سەر بە شاری مەریوان، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "ژاڵانە"ی هەورامان گیانی لەدەست دا و ٥ کۆڵبەری دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شۆڕش شوکری، بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە لە کاتی ڕاگواستنی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لەدەست داوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: برینداربووان ئەم ڕووداوە دۆخیان ناجێگیر بووە و ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان کراون.
ئەم ٦ کۆڵبەرە خەڵکی شارەکانی مەریوان و بانەن.
کوردپا بە مەبەستی دەستخستنی وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە شوناس و دۆخی ئەو ٥ کۆڵبەرە خەریکی بەدواداچوونە.