برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی سنووری سەردەشت
13:15 - 8 خاکەلێوه 2724
ڕۆژی سێشەممە، ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "ڕەئووف ئەحمەدی"، تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی گوندی "زوران" سەر بە شاری سەردەشت و "جەبار ئەحمەدزادە"، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "کۆنە مشکی"ی سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی "بوڵفەت" بە سەختی بریندار بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ڕەئووف ئەحمەدی لەم ڕووداوەدا لاقێکی خۆی لەدەست داوە.
ئەم دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەردەشت کراون.