کوژرانی دووەمین کۆڵبەر لە پێنجەمین ڕۆژی ساڵی نوێدا لە سنووری بانە

22:29 - 5 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "سۆران عەبدی" خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەو شارە کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا بەسەختی بریندار بووە و لە کاتی ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "پەیمان ئەحمەدی" خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود کوژرا.