عەتا حوسێنی، کۆڵبەری بریندار بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا

01:34 - 26 رەشەمه 2723

شەوی پێنجشەممە، ٢٤ی ڕەشەمە، عەتا حوسێنی، کۆڵبەری لاوی خەڵكی "بەلەبزان"، سەر بە شاری پاوە، بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی ڕەشەمە، ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٣٢ ساڵە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "شۆشمێ"، سینگی پێکرا و بەسەختی بریندار بوو.

ئەم کۆڵبەرە سەرەتا بە مەبەستی وەرگرتنی چاترەسەر ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی نەوسوود کرا و بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی قودسی پاوەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی ڕاگوێزرا.

عەتا حوسێنی خێزاندار بووە و منداڵێکی هەبووە.