برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود

10:40 - 15 رێبەندان 2723

شەوی هەینی، ١٣ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی "کۆسار ڕۆستەم نژاد"، خەڵکی "شمشێر"، سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و چاو، سەر و دەستی بە سەختی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە سەرەتا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان کرا و دواتر بۆ نەخۆشخانەیەکی تاران ڕاگوێزرا.

دۆخی گشتیی ئەم کۆڵبەرە ناجێگیرە.