برینداربوونی کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود

23:32 - 29 رێبەندان 2723

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێک بە ناوی "سەلمان ئەمیری"، خەڵکی مەریوان، بە هۆی بەربوونەوە لەبەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پشتی ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا تووشی کێشە بووە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، سەرەتا ڕەوانەی نەخۆشخانەی پاوە کراوە و دواتر بەهۆی توندیی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گوازراوەتەوە.

ئەم کۆڵبەرە جارێک نەشتەرگەریی بۆ کراوە و بڕیارە بۆ جاری دووهەم لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشاندا نەشتەرگەریی بۆ بکرێ.