دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری پیرانشار بریندار کران

06:32 - 29 رێبەندان 2723

شەوی هەینی، ٢٧ی ڕێبەندان، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "ئومید ئازەری" کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی "گردە باسک" و "سەعدی مەحموودی"، کوڕی عومەر خەڵکی گوندی "هەنگەوێ"ی پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کران.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری حاجی ئۆمەران تەقەیان لەم دوو کۆڵبەرە کردووە.

ئەم دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سۆران لە هەرێمی کوردستانی عێراق کراون، بەڵام سەعدی مەحموودی بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی هەوڵێر کراوە.