سنە؛ دەسبەسەرکرانی پێدرام حوسێن‌پەناهی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

06:27 - 29 رێبەندان 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی ڕێبەندان، پێدرام حوسێن‌پەناهی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "قورووچای"، سەر بە شاری دێولان و دانیشتووی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی محەممەد (هەژیر) فەرامەرزی، بەندکراوی سیاسیی لەسێدارەدراو ڕۆیشتبووە شاری دێولان کە بێ بەڵگەی یاسایی لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینی نێوان سنە و دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران، دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.