بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی زوبەیر حوسێنپەناهی و عەباس حوسێنپەناهی
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "زوبەیر حوسێنپەناهی" و "عەباس حوسێنپەناهی"، خەڵکی گوندی "قورووچای"، سەر بە شاری دێولان، پاش ٨ ڕۆژ لە دەسبەسەرکران، چارەنووسیان ناڕوونە و زانیارییەک لەمەر دۆخیان لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کراون.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەکیان لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو کەسە نییە.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەتیەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە ئەم دوو هاووڵاتییەیان لە شاری دێولان، دەسبەسەر کرد.
ئەم دوو هاووڵاتییە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی محەممەد (هەژیر) فەرامەرزی، بەندکراوی سیاسیی لەسێدارەدراو ڕۆیشتبوونە شاری دێولان.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: زوبەیر و عەباس حەسێنپەناهی