ئاودانان؛ فاتمە شێخی بە ساڵێک بەندکرانی تەعزیری سزا درا

01:27 - 26 رێبەندان 2723

فاتمە شێخی، هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی "محەممەد غوڵامی"، بە ساڵێک بەندکرانی تەعزیری سزا درا.

بەپێی سزای دەرکراو، فاتمە شێخی بە تۆمەتی "بێڕێزی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام" بە پشتبەستن بە ماددەی ١٨ی یاسای سزای ئیسلامی، بەشی تەعزیرات و ماددەی ٢ی یاسای بەندکرانی تەعزیری کە بە سەر ماددەی ١٨ی یاسای سزای ئیسلامیدا چاوەدێری دەکا، بە ساڵێک بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

دادگا بە پشتبەستن بە ماددەکانی ٤٠، ٤٦، ٤٧، ٤٨، ٤٩، ٥٢ و ٥٤، لە یاسای سزای ئیسلامی بەشی گشتییەکان، بە بڕیاری هەڵپەساردن لە جۆری سادە، سزای بەندکرانی ئەم هاووڵاتییەی بۆ ماوەی دوو ساڵ دەر کردووە و ڕایگەیاندووە.

کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی فاتمە شێخی، ڕۆژی ١٨ی ڕێبەندان، لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئاودانان بەڕێوە چوو و ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی ڕێبەندان بە ناوبراو ڕگەیەندرا.

ڕۆژی چوارشەممە یەکی خەرمانان، ئەم کچە لاوە بانگی لقی ٢ی دادیاریی دادگوستەریی ئاودانان کرا و پاش تێگەیاندنی لە تۆمەتەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

فاتمە شێخی کچی نوورەڵڵا و لەدایکبووی ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٨٠یە.