مەریوان؛ کاوە کەریمیان، چالاکی ژینگەپارێز، بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرا

02:05 - 20 سەرماوەز 2723

ڕۆژی شەممە، ١٨ی سەرماوەز، کاوە کەریمیان، چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا.

دادگا، ئەم چالاکە ژینگەپارێزەی بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، تۆمەتبار کردووە.

ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی سەوز چیای مەریوان، ڕۆژی شەممە، ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرا.

کاوە کەریمیان، شەوی یەکشەممە، ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە گوندی "نەچێ"، سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.