لەسێدارەدرانی زیندانییەکی دیکەی خەڵکی هەرسین لە زیندانی ناوەندیی کەرەج

23:52 - 14 سەرماوەز 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەکی دیکە بە ناوی "مەنووچێهر بەرزگەر"، خەڵکی شاری هەرسین، سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج، جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە تەمەن ٤٠ ساڵەیە، ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی سەرماوەز، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی کەرەج کرابوو.

ئەم زیندانییە، نزیک چوار ساڵ پێش، بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر دەسبەسەر و لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە، ڕانەگەیەندراوە.