حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک لە زیندانی ئیلام، جێبەجێ کرا

16:13 - 7 سەرماوەز 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٧ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "شەهرام محەممەدبەیگی"، خەڵکی ئیلام، لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە تەمەن ٣٨ ساڵەیە، ڕۆژی ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٠، بە تۆمەتی "کوشتن"، دەسبەسەر و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

شەهرام محەممەدبەیگی، قارەمانی هەڵاتنی ئێران و ئاسیا بووە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە، لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یا میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە، ڕانەگەیەندراوە.