سنە؛ ئومید مەجیدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

17:43 - 6 سەرماوەز 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٦ی سەرماوەز، ئومید مەجیدی، گۆرانیبێژی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی، هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەر، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم لاوە کوردەیان لە یەکێک لە شەقامەکانی سنەدا، دەسبەسەر کردبوو.

تا ئێستا، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئومید مەجیدی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.