برینداربوونی دوو کۆڵبەری خەڵکی بۆکان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە

07:28 - 5 سەرماوەز 2723

شەوی پێنجشەممە، ٢ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئیسماعیل ناسری"، خەڵکی بۆکان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بریندار بوو.

ئەم کۆڵبەرە، لەم ڕووداوەدا، دەست و لاقی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.

هوروەها شەوی چوارشەممە، یەکی سەرماوەز، کۆڵبەرێک تری خەڵکی بۆکان، بە ناوی "میلاد محەممەدی ڕاد"، تەمەن ٢٣ ساڵ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، بەتوندی بریندار بوو.

ئەم کۆڵبەرە پاش بەرکەوتنی فیشەکی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، دەستی بەتوندی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بۆکان کراوە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم دوو کۆڵبەرە کردووە.