برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود

15:59 - 29 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "سوبحان مەحموودی"، خەڵکی ڕوانسەر، بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و لاقی بریندار بووە.

هەروەها شەوی شەممە، ٢٧ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کاوە سەعیدپوور"، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بریندار کرا.

ئەم کۆڵبەرە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لەلایەن هیزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێ کراوە و لەم ڕووداوەدا لاقی بریندار بوو.