ئومید مەجیدی، گۆرانیبێژی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

16:05 - 28 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەر، ئومید مەجیدی، گۆرانیبێژی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم لاوە کوردەیان لە یەکێک لە شەقامەکانی سنەدا، دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئومید مەجیدی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.